وڵاتانى خۆرئاوا فشاره‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا چرِ ده‌كه‌نه‌وه
ئهمرِۆ یه‌ك شه‌ممه، \"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند: له‌بری ئه‌وه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی ههرِهشه له وڵاتانى خۆرئاوا بكات به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى لیبیا له‌به‌رچاو بگرێت ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت.
هیلاری كلینتۆن وتیشی: پێویسته موعه‌مه‌ر قه‌زافی لهكارلابدرێت و دیموكراتیه‌ت له لیبیا بچه‌سپێندرێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه \""ترینیداد خیمینیس\"" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا رِایگهیاند كه وڵاتانى خۆرئاوا سورن له‌سه‌ر له‌كارلادانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانیان چرِتر ده‌كه‌ینه‌وه.
شایانى باسه رِۆژى هه‌ینى رِابردو موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا به‌ڵێنى دا ئه‌گه‌ر وڵاتانى خۆرئاوا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا رِانهگرن هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه/جه‌زیره"
