وڵاتانى خۆرئاوا فشاره‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا چرِ ده‌كه‌نه‌وه‌

وڵاتانى خۆرئاوا فشاره‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا چرِ ده‌كه‌نه‌وه‌
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى لیبیا به‌ڵێنیدا هێرش بكاته‌ سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپی و توندوتیژى له‌ وڵاته‌كانیاندا دروست بكات، وڵاتانى خۆرئاوا به‌ڵێنیاندا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تى لیبیا زیاتر بكه‌ن.

ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌، \"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: له‌بری ئه‌وه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌رِه‌شه‌ له‌ وڵاتانى خۆرئاوا بكات به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى لیبیا له‌به‌رچاو بگرێت ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات ببێت.
هیلاری كلینتۆن وتیشی: پێویسته‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌كارلابدرێت و دیموكراتیه‌ت له‌ لیبیا بچه‌سپێندرێت.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ \""ترینیداد خیمینیس\"" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا رِایگه‌یاند كه‌ وڵاتانى خۆرئاوا سورن له‌سه‌ر له‌كارلادانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانیان چرِتر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

شایانى باسه‌ رِۆژى هه‌ینى رِابردو موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا به‌ڵێنى دا ئه‌گه‌ر وڵاتانى خۆرئاوا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا رِانه‌گرن هێرش بكاته‌ سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپا.

سه‌رچاوه‌/جه‌زیره‌"
Top