سبەی لە سوريا \"هەینیی بڕۆ\""يه و پێشبینی خۆپێشاندانی سێ ملیۆن كەسی دەكرێ"

سبەی لە سوريا \
ئەمڕۆ پێنجشەم سیاسییەكی كوردی سووریا ئاشكرای كرد كە پێشبینی دەكرێ خۆپێشاندانی سبەی هەینیی لە سووریا زیاتر لە سێ ملیۆن كەس بەخۆیەوە بگرێ و ناونراوە \"هەینیی بڕۆ\""، هاوكات جەخت دەكاتەوە بەردەوامی دەسەڵات لەو وڵاتە بەسەركوتكردن بەئاگر و ئاسن رووخاندنی رێژیمەكەی لێ دەكەوێتەوە.

شەلال گەدۆ نوێنەری پارتی چەپی كوردی سووریا لە هەرێمی كوردستان بەئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند، خۆپێشاندان لە سووریا بەردەوام دەبێت و سبەی هەینی هەموو ناوچەكانی سووریا دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە سێ ملیۆن كەس بەشداری بكەن لە \""هەینیی بڕۆ\""، چونكە بەردەوام بەشداری خەڵك لە خۆپێشاندانەكاندا فرەوانتر دەبێ.

زیاتر گوتی، داخوازی خەڵك لە سەرەتادا هەندێك چاكسازیی ئابووری، داراییی، كارگێڕی و سیاسیی بوو، بەڵام ئێستە ئاستی داخوازییەكانیش فرەوان بووە و بەرز بووەتەوە بۆ رووخانی رێژیم، هۆكاری ئەوەش بۆ هەڵسوكەوتی رێژیمی سووریا بەسەرۆكایەتیی بەشار ئەسەد دەگەڕێتەوە كە بەردەوام هەوڵ دەدات بەئاگر و ئاسن ناڕٍەزایییەكان سەركوت بكات.

\""ئاوارەكانی سووریا لە توركیا گەیشتوونەتە زیاتر لە 15 هەزار، لبنان 6 هەزار ئاوارە رووی تێكردووە و ئوردنیش رۆژانە ئاوارەی زیاتر بەخۆوە دەگرێ، بۆیە گومانی تێدا نییە ئەگەر دەسەڵاتی سووریا خۆی چاك نەكات و داخوازی خەڵك جێبەجێ نەكات و دەڕووخێت و كۆتای پێ دێت.

بەپێی دوا ئاماری رەسمیی تا ئێستە هەزار و 300 كەس لە خۆپێشاندەرانی سووریا هاتوونەتە كوشتن و زیاتر لە 15 هەزار هاوڵاتی سووریاییش بەرەو توركیا ئاوارە بوون.

خۆپێشاندانەكانی سووریا رۆژی 18ی ئادار/مارسی رابردوو دەستی پێ كرد و چووە ریزی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی كە دژی دەسەڵاتەكانیان هاتوونەتە سەر شەقام."
Top