ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵه به یاداشتی ده‌سگیركردنی قه‌زافی و كوڕه‌كه‌ی
هه‌ولێر 28 حوزه‌یران / یۆنیۆ (PNA) – دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی یاداشتی ده‌سگیركردنی بۆ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا‌و سه‌یفول ئیسلامی كوڕی و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته ده‌كرد, ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆی به‌و بڕیاره ده‌ربڕی.
دوێنێ دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی به تۆمه‌تی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی یاداشتێكی ده‌ركرد بۆ ده‌سگیركردنی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌یفول ئیسلامی كوڕی و عه‌بدولڵا سنوسی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته, له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆی به‌و بڕیاره ده‌ربڕی.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری دادی لیبیایی محه‌مه‌د قامودی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و بڕیاره‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به بڕیارێكی نادروستی له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری داد ئه‌و تاوانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه دراوه‌ته پاڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند, ته‌نها چه‌ند تۆمه‌تێكی وڵاتانی رۆژئاوایه ده‌درێنه پاڵ سه‌رۆكه‌كان له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌م.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا جای كارنی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند, ده‌رچوونی یاداشتی ده‌سگیركردنی قه‌زافی ئاماژه‌یه‌كی تره بۆ له‌ده‌ستدانی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی قه‌زافی .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند, ئه‌و بڕیاره یه‌كه‌م هه‌نگاوی نێوده‌وڵتییه بۆ سزادانی سه‌رۆكی لیبیا له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ولیام بیرنزی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆكاروباری سیاسی رایگه‌یاند, ئاڕاسته‌ی با گۆڕاوه بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی, وتیشی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر قه‌زافی فراوانتر ده‌بێت و تاكه رێگه بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی بارودۆخی لیبیا ئه‌وه‌یه قه‌زافی ده‌سه‌ڵات جێبهێلێت.
