سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئۆكرانیا دادگایی ده‌كرێت
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، دادگاى وڵاتى ئۆكرانیا بانگێشتى \"یولیا تیموشینكۆ\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئۆكرانیاى كرد به‌مه‌به‌ستى دادگایی كردنى له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى كراون.
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئۆكرانیا تۆمه‌تباره به‌ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى دارایی و به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بۆ كارى تایبه‌تى و ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى له گرێبه‌ستى گاز له‌گه‌ڵ حكومه‌تى رِوسیادا.
له‌لای خۆیه‌وه، یولیا تیموشینكۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئۆكرانیا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه و به تۆمه‌تێكى سیاسی ناوى برد كه مه‌رامێكى سیاسی له پشته‌وه بێت له‌لایه‌ن رِكابه‌ره‌كانیه‌وه.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره"
