ئێران هه‌رِه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات

ئێران هه‌رِه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات
حكومه‌تى ئێران هه‌رِه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات ئه‌گه‌ر رِێگه‌بدات له‌ خاكى توركیاوه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر حكومه‌تى سوریا و سیناریۆی لیبیا له‌و وڵاته‌ دوباره‌ بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئێران هه‌وڵه‌كانى چرِ كردۆته‌وه‌ بۆ پشتگیرى كردنى حكومه‌تى سوریا و رِێگرى كردن له‌ رِوخاندنى ئه‌و حكومه‌ته‌ چونكه‌ حكومه‌تى سوریا به‌هێزترین هاوكارى خیزبوڵاى لوبنانیه‌.

هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئێران رِێگه‌نادات وڵاتانى خۆرئاوا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تى سوریا، هاوشێوه‌ى لیبیا و سینارۆی لیبیا له‌ سوریا دوباره‌ بێته‌وه‌.
Top