سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵبژێردرایه‌وه
به‌بێ بونى رِكابهر، سكرتێری ئێستاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پێنج ساڵى تر وه‌ك سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئهمرِۆ چوارشه‌ممه، \"بان كی مۆن\"" سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ده‌نگى زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا و لهدهنگدانێكى ئاشكرادا بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستنیشان كرا.
دواى ده‌ستنیشان كردنى وه‌ك سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بان كى مۆن رِایگهیاند: له ئێستادا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشه‌نگه له پێشكه‌ش كردنى هاوكارى مرۆیی.
بان كی مۆنى له‌مساڵدا كاره‌كانى كۆتایی ده‌هات و به‌ڵام له‌ئێستادا تا ساڵى 2016 له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
شایانى باسه بان كی مۆن ته‌مه‌نى 67 ساڵه و دواى دامه‌زاراندنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌شته‌مین سكرتێریهتى.
"
