سه‌رۆكی پێشووی تونس و هاوسه‌ره‌كه‌ی حوكمی 35 ساڵ زیندانیان بۆ ده‌رچوو
دوێنێ دادگای باڵای تونس به‌بێ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له زه‌ینولعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی پێشووی تونس و له‌یلا ته‌رابلوسی هاوسه‌ری, بڕیاری 35ساڵ زیندانی و سزای دارایی به‌بڕی 45,5 ملیۆن یۆرۆ ده‌ركرد,به تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی هاوڵاتیان.
له‌مباره‌یه‌وه دادوه‌ر ئه‌لحافی رایگه‌یاند, جگه له‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له بن عه‌لی و ته‌رابلوسی حوكمی 35ساڵ زیندانیان بۆ ده‌رچووه, سزای دارایيش به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان سه‌پێندراوه.
روونیشی كرده‌وه دادگا بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك سزای دارایی بۆ بن عه‌لی و بڕی 20,5 ملیۆن یۆرۆی بۆ له‌یلای هاوسه‌ری ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها داوه‌ر ئه‌لحافی رایگه‌یاند, دادگا بڕیاری داوه ئه‌و دۆسیه‌یه دابخات و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌یه‌كی تری تاوانه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ست پێ بكات.
ژماره‌ی دۆسیه‌كانی تاوانی هه‌ریه‌ك له بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 93 دۆسیه, ئه‌وه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی پێشووی تونس ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی هه‌یه ئه‌گه‌ر تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه.
