ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی وڵاته‌كه‌ی وتار پێشكێش ده‌كات
ئه‌وه دووه‌مین جاره به‌شار ئه‌سه‌د له كاتی ده‌ست پێكردنی خۆپێشاندانه‌كان تا ئێسته له‌باره‌ی گۆڕنكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی و وتار پێشكێش بكات، له كاتێكداكه له وتاری یه‌كه‌میدا باسی له هه‌ندێ چاكسازی كرد له‌وانه لابردنی دۆخی ته‌نگه‌تاوی و هێزه‌كانی سوپای زیاتر خسته ناو شاره‌كانه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران.
ئاماره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باس له كوژرانی زیاتر له هه‌زار و 300 كه‌س ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه و برینداربوونی 30 سه‌رباز و ئاواره بوونی 10 هه‌زار كه‌س بۆ سنووره‌كانی توركیا و هه‌زاران كه‌سی تریش گیراون، تۆری هه‌واڵی (بی بی سی) بڵاویكرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌هۆی به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كانی سوپای سوریا بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران یه‌كه‌تیی ئه‌وروپا و زۆرێك له وڵاتان گه‌مارۆی به‌رپرسانی سوریا له‌وانه به‌شار ئه‌سه‌د و ماهر ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی گاردی كۆماری برایان داوه.
-Pna
