حوسنى موباره‌ك: زه‌ین ئه‌لعابدین هۆكاری رِوخاندنى حكومه‌تى میسر بو
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه، عه‌بدولوالی شه‌مر، باڵیۆزى پێشوى یه‌مه‌ن له میسر ئاشكرایی كرد كه له‌كاتى هه‌ڵهاتنى زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لى سه‌رۆكى پێشوى تونس بۆ سعودیه و جێهێشتنى ده‌سه‌لات، حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر رِه‌خنه‌ى له زه‌ین ئه‌لعابدین گرتوه و به‌هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ناوبرد كه سه‌رئه‌نجام بوه هۆى له‌كارلادانى حوسنى موباره‌ك.
دواى هه‌ڵهاتنى سه‌رۆكى پێشوى تونس و له كۆبونه‌وه‌ى نێوان حوسنى موباره‌ك و عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن، موباره‌ك رِه‌خنه‌ى توندى له زه‌ین ئه‌لعابدین گرتوه و به‌هۆكاری سه‌ره‌كى ناوبرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانى نارِه‌زایی گه‌ل دژى ده‌سه‌ڵاتداران و له‌كارلادانى له پۆستى سه‌رۆكى میسر.
سه‌رچاوه/ PUKMEDIA
