ئێران هۆشدارى ده‌داته وڵاتانى خۆرئاوا
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، \"رِامین مه‌همان باراست\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، رِایگه‌یاند: حكومه‌تى ئێران جگه له سوریا پشتگیرى سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بی كردوه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشداریشى دایه ئه‌مه‌ریكا له‌كاتى هێرشكردنه سه‌ر حكومه‌تى سوریا.
وتیشی: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى له سوریا رِوده‌دات ده‌ستێكى ده‌ره‌كى له‌پشته‌وه‌یه به‌تایبه‌ت حكومه‌تى ئیسرائیل كه سوریا به‌هه‌رِه‌شه ده‌زانێت بۆسه‌ر خۆى بۆیه له‌هه‌وڵى له‌كارلادانى حكومه‌تى سوریادایه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكاى تۆمه‌تبار كرد به ده‌ست تێوه‌ردانى ئاشكرا له‌كاروبارى ناوخۆى ئێران.
سه‌رچاوه/شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
