ئه‌فغانستان پڕ مه‌ترسیترین شوێنی جیهانه بۆ ژنان
پسپۆڕانی كاروباری ره‌گه‌زی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، وڵاتی ئه‌فغانستانیان وه‌ك \"پڕ مه‌ترسیترین شوێنی جیهان بۆ ژن بوون\"" ناو هێناوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی \""رۆیته‌رز – تامسۆن\"" جێبه‌جێ كراوه، ئاشكرای كردووه كه توندوتیژی له‌دژی ژنان، كه‌مبوونی پێداویستیی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها هه‌ژاری له ئه‌فغانستان، خراپترین دۆخیان بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته خوڵقاندووه.
وڵاتی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتیك له پله‌ی دووهه‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دایه و هه‌روه‌ها پاكستان سێهه‌مین وڵاتی مه‌ترسیداری جیهانه بۆ ژنان. هیندستان به‌هۆی رێژه‌ی زۆری كوشتنی منداڵانی كچ و به‌ربڵاوی بازرگانی سێكسی، له پله‌ی چواره‌مه و وڵاتی سۆماڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی مه‌ترسیداری جیهان بۆ ژنان ده‌بینرێت.
-pna"
