سه‌رۆكى هه‌ڵهاتوى تونس و خێزانه‌كه‌ى دادگایی ده‌كرێن
گوڵان/س.م
برِیاره هه‌فته‌ى داهاتو سه‌رۆكى هه‌ڵهاتوى تونس و خێزانه‌كه‌ى دادگایی بكرێن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِوبه‌رِوى كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، \"باجی سه‌بسی\"" سه‌رۆكى كاتى حكومه‌تى تونس رِایگه‌یاند: برِیاره \""زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لى\"" و \""له‌یلا ته‌رابلوسی\"" خێزانه‌كه‌ى له 20ـى ئه‌م مانگه دادگایی بكرێن.
سه‌رۆكى حكومه‌تى كاتى تونس ئاشكراشی كرد حكومه‌تى تونس به‌فه‌رمى داواى له حكومه‌تى سعودیه كردوه زه‌ین ئه‌لعابدین رِاده‌ستى حكومه‌تى تونس بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى دادگایی كردنى له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى كراوه.
سه‌رچاوه دادوه‌ریه‌كانى تونس رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر حكومه‌تى سعودیه زه‌ین ئه‌لعابدین رِاده‌ست نه‌كاته‌وه ، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى نه‌هاتو دادگایی ده‌كرێت و سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
شایانى باسه به‌هۆى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى گه‌لى تونس دژى حكومه‌ته‌كه‌ى زه‌ین ئه‌لعابدین ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و به‌ره‌و وڵاتى سعودیه هه‌ڵهات."
