ڕەجەب تەیبن ئەردۆگان بەڵێنی دروستكردنی تەوافوق دەدا
ئەردۆگان درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕای گەیاند، دوای بەدەستهێنانی ماوەی سێیەمی سەرۆكایەتیی هەوڵی دروستكردنی تەوافوقێك لەگەڵ لایەن و پارتەكانی تری وڵات دەدات و بەڵێنی بەدانانی دەستوورێكی نوێ دا كە هەموو پارت و لایەنەكانی وڵاتەكە بگرێتەوە، تەلەڤزیۆنی \"بی بی سی\""ی بەریتانیایی ئەمڕۆ دووشەم ئەم هەواڵەی بڵاو كردەوە.
پارتی داد و گەشەپێدان \""ئەكەپە\"" 50%ی دەنگەكانی لە هەڵبژاردنەكانی دوێنێ یەكشەم بەدەست هێنا، كە دەكاتە 325 كورسی لە 550 كورسی پەرلەمانی وڵاتەكە، تەنیا 5 كورسی كەمە بۆ دەركردنی بڕیاری یەكلایەنە، پارتەكە لە 2007دا 331 كورسی بەدەست هێنا.
پارتی كۆماری گەلی توركیا \""جەهەپە\"" 26%ی دەنگەكان كە دەكاتە 135 كورسی بەدەست هێناوە، بزاڤی نەتەوەیی \""مەهەپە\"" 13% كە دەكاتە 54 كورسی و سەربەخۆكانی كورد 5.8% دەنگەكانیان بەدەست هێناوە كە دەكاتە 35 كورسی."
