عەبدوڵا گوڵ پێشوازی لە لێدوانی ئۆباما لەبارەی دەوڵەتی فەڵەستینی دەكات
گوڵ لە دیدارێكی لەگەڵ رۆژنامەی \"وۆڵ ستریت جۆرناڵ\""ی ئەمەریكایی گوتی، پاڵەپەستۆمان خستووەتە سەر بزووتنەوەی حەماس بۆ داننان بە ئیسرائیل و پێشوازی لە بەڵێنی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا كرد بەلێخۆشبوون لە قەرزەكانی میسر و توونس و پێشكێشكردنی یارمەتی دارایی بۆیان.
گوڵ لێدوانەكەی ئۆبامای ئاماژەكار بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی ئیسرائیلی و فەڵەستینی لەسەر سنوورەكانی بەر لە شەڕی 1967 بەهەنگاوێگی كرینگ وەسپ كرد.
لەبارەی پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا گوڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دۆخی سووریا لەگەڵ لیبیادا جیاوازە، تا ئێستەش لە سووریا هەلێك بۆ گفتوگۆ هەیە.
پێنجشەمی رابردوو باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەسەر پێویستی جمووجۆڵی هاوبەشی ئیسرائیلی و فەڵەستینی و چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ هەردوو گەل لەسەر بنەمای سنووری 1967 كردەوە."
