نەتانیاهۆ: ئاشتی لەسەر راستییەكانی ئێستە دەكەین نەك پێشنیازەكانی ئەمەریكا
ماڵپەڕی (فیڵی)ی ئەمەریكایی ئەمڕۆ شەموو بڵاوی كردەوە، ئۆباما لە پەیامە تەلەڤزیۆنەكەی خۆیدا كە ئاراستەى هەموو جیهانی كرد و گرینگیی بەوڵاتانی عەرەبی و رۆهەڵاتی ناوەڕاست دا گوتی، پێویستە پرسی ئاشتیی فەلەستین و ئیسرائیل لەسەر بنەمای سنوورەكانی بەر لە ساڵی 1967ی فەلەستین و ئیسرائیل بێ، بەڵام ئیسرائیل رەتی دەكاتەوە.
نەتانیاهۆ گوتی، تەنیا راستییەكانی ئێستەى مەیدانەكە وەك بنەمای گفتوگۆی ئاشتی وەردەگیرێن و ناكرێ حاشا لە ئێستە بكەین و بۆ بەر لە ساڵی 1967 بگەڕێینەوە.
بەرزایییەكانی جولان و ناوچە شاخاوییەكانی باشووری ڕۆئاوای سووریا لە ساڵی 1967 پاش شەڕێكی 6 ڕۆژەی عەرەب و ئیسرائیل كەوتە بەردەستی ئیسرائیل و ساڵی 1980 لە لایەن كاربەدەستانی ئەو وڵاتە بەڕەسمی خرایە سەر ئیسرائیل، ئێستە لایەنە فەلەستینیەكان و سووریا چوونە ناو هەر پرسێكی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل و پێشكەوتنی سیاسیی نێوانیان بەچۆڵكردنی ئەو ناوچانە و گەڕانەوە بۆ سنوورەكانی بەر لەو شەڕە دەبەستنەوە.
چەندان جار بۆ هێنانە ئارای ئاشتیی نێوان سووریا و ئیسرائیل و پتەوكردنی پرسی ئاشتی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست، پێشنیازی نێودەوڵەتیی خراونەتە ڕوو كە لە هەموویاندا باری پێوەندییەكانی سووریا، ئیسرائیل و لبنان گرینگییەكی زۆری هەبووە.
