خێزانه‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڵهاتن
دواى هه‌ڵهاتنى وه‌زیرى نه‌وتى لیبیا بۆ وڵاتى تونس، خێزانه‌كه‌ى سه‌رۆكى لیبیا و كچه‌كه‌شی به‌ره‌و هه‌مان وڵات هه‌ڵدێت.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى وڵاتى تونس بڵاویان كرده‌وه: خێزان و كچێكى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا وڵاتیان جێهێشتوه به‌ره‌و وتونس هه‌ڵهاتون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه \"سه‌فیه\""ـى خێزانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی و عائیشه‌ى كچى به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى له لیبیا هه‌ڵهاتون و ئێستا له وڵاتى تونس نیشته‌جێن.
هه‌ڵهاتنى خێزان و كچێكى موعه‌مه‌ر قه‌زافی دواى نزیكه‌ى مانگێك دێت به‌سه‌ر كوژرانى كورِه بچوكه‌كه‌ى قه‌زافی به‌ناوى سه‌یفولعه‌ره‌ب له‌بۆردومانى هێزه‌كانى ناتۆ بۆسه‌ریان."
