وه‌زیرى دادى میسر: حوسنى موباره‌ك به ویستى خۆى ده‌سه‌ڵاتى جێنه‌هێشتوه
وه‌زیرى دادى میسر ئاشكرایی كرد له‌ژێر فشارى سوپاى میسر سه‌رۆكى پێشوى میسر ده‌سه‌ڵاتى جێهێشتوه و ده‌ستبه‌رداربونى له كورسى ده‌سه‌ڵات به‌ویستى خۆى نه‌بوه.
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه، محمد عه‌بدولعه‌زیر، وه‌زیرى دادى میسر له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: سوپاى میسر به‌ر له رِۆژێك له رِاگه‌یاندنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى، حوسنى موباره‌كى ناچار كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
وه‌زیرى دادى میسر وتیشی: سوپاى میسر ئاماده‌نه‌بو به‌گولله رِوبه‌رِوى خۆپیشانده‌ران ببێته‌وه و به‌ڵكو به‌رگرى لێ‌كردن و هاوهه‌ڵوێست بو له‌گه‌ڵ داوكاریه‌كانیانداء، و گه‌لى میسر توانیان به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یی له‌ماوه‌ى 18 رِۆژدا ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌یان بگۆرِن.
شایانى باسه، حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر و هاوسه‌ره‌كه‌ى و هه‌ردو كورِه‌كه‌ى له‌لایه‌ن دادگاى میسره‌وه به‌ندكراون به‌مه‌به‌ستى دادگایی كردنیان له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى و وڵات و به‌كارهێنانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوشتنى خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه/ خه‌لیج
