نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: ئێران و كۆریاى باكور موشه‌ك ئاڵوگۆرِ ده‌كه‌ن
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایی ده‌كات هه‌ردو حكومه‌تى ئێران و كۆریاى باكور ئاڵوگۆرِ به ته‌كه‌نه‌لۆژیاى موشه‌ك ده‌كه‌ن.
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، له‌رِاپۆرتێكى نهێنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا كه ئاژانسی هه‌واڵى رِۆیته‌رز بڵاوى كردۆته‌وه هاتوه: به‌هاوكارى وڵاتێكى دراوسێى كۆریاى باكور هه‌ردو حكومه‌تى ئێران و كۆریاى باكور موشه‌كى دورهاوێژیان ئاڵوگۆرِ كردوه، كه به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و موشه‌كانه قه‌ده‌غه‌ن.
به‌پێى هه‌واڵه‌كان هه‌ردو وڵات له‌رِێگه‌ى فرِۆكه‌وه چه‌ندین كه‌ره‌سته و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان ئاڵوگۆرِ پێكردوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد كه كۆریاى باكور و ئێران له‌رِێگه‌ى وڵاتى چین ئه‌و ئاڵوگۆرِه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رِاپۆرته‌كه نیگه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى تێدا ئاشكرا ده‌كات له‌سه‌ر هاوكارى كردنى كۆریاى باكور و ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تى چین و پابه‌ندنه‌بونى حكومه‌تى چین به سزاكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌سه‌ر هه‌ردو وڵاتى ئێران و كۆریاى باكور به‌هۆى به‌رده‌وامبونیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
