پارله‌مانی پاكستان ئیدانه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بن لادن ده‌كات
ئه‌ندامانی پارله‌مانی پاكستان، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 14ی ئایار/ مای) دوای تاوتوێ كردنی پرسی هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێرش بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی بن لادن، خوازیاری پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی پاكستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بوون.
ئه‌ندامانی هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی پاكستان له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوانیاندا هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه بوون لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو پاكستان بكرێت.
نوێنه‌رانی پارله‌مانی پاكستان به تێكڕای ده‌نگ بڕیارێكیان په‌سند كرد كه خوازیاری قه‌ده‌غه بوونی تێپه‌ڕینی كاروانه‌كانی ناتۆ به خاكی پاكستانه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی خۆی له ناو پاكستان نه‌وه‌ستێنێت.
دوای كوشتنی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده له ناوچه‌یه‌كی نزیك پایته‌ختی پاكستان، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و پاكستان تووشی ئاڵۆزی هاتووه.
