یه‌كێتى ئه‌وروپا هاوكارى شۆرِشگێرانى لیبیا ده‌كات و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش هۆشدارى ده‌داته حكومه‌تى لیبیا و سوریا
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له حكومه‌تى سوریا كرد ده‌ستبه‌ردارى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران بێت و خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر نه‌كات.
\"بان كی مۆن\""ـى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواشی له حكومه‌تى سوریا كرد توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێت و رِێگه‌بدات هاوكارى مرۆیی بگاته شارى ده‌رعاى باشورى سوریا و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى دیكه.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا بان كى مۆن داواى له حكومه‌تى سوریا كرد چاكسازى له‌وڵاته‌كه‌یدا بكات و ئازادى زیاتر بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م بكاتء، په‌نا بۆ توندوتیژى نه‌بات دژى خۆپیشانده‌ران.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاشكرایی كرد كه یه‌كێتیه‌كه‌یان نوسینگه‌یه‌كى تایبه‌ت له شارى بنغازى له لیبیا ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوكاریه‌كان بۆ شۆرِشگێرِانى لیبیا.
كاسرین ئاشتۆن، له‌به‌رده‌م پارله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپادا رِاشیگه‌یاند: نوسینگه‌یه‌ك له شارى بنغازى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى شۆرِشگێرِانى لیبیادایه بۆ پاڵپشتى و هاوكاری كردنى شۆرِشگێرِانى لیبیا و گه‌یاندنى هاوكریه مرۆییه‌كان بۆ هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز"
