قه‌زافی سوپایه‌ك له ئافره‌ت و منداڵ پێكده‌هێنێت
سه‌رۆكى لیبیا گه‌نجانى وڵاته‌كه‌ى ناچار ده‌كات چه‌ك هه‌ڵبگرنء، سوپایه‌كى تایبه‌تیش له ئافره‌تان و منداڵان پێكده‌هێنێت.
رِۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان بڵاویان كرده‌وه موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا سوپایه‌كى تایبه‌تى پێكهێناوه له منداڵان و ئافره‌تان به‌مه‌به‌ستى به‌رگرى كردن له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى و پارێزگارى كردلێی.
هه‌روه‌ها قه‌زافی گه‌نجانى وڵاته‌كه‌ى ناچار ده‌كات چه‌ك هه‌ڵبگرن و رِوبه‌رِوى ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانى ناتۆ ببنه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى لیبیا هۆكارى دروست كردنى ئه‌و سوپایه ده‌گێرِێته‌وه بۆ پارێزگارى كردن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى له رِابردودا به‌ده‌ستى هێناوه.
ئه‌م ئاماده‌كاریانه‌ى سه‌رۆكى لیبیا دواى ئه‌وه دێت كه یه‌كێتى ئه‌وروپا هۆشدارى دایه موعه‌مه‌ر قه‌زافی و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه چی دى كات له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نییه و پێویسته ده‌ستبه‌ردارى توندوتیژى ببێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/ سی ئێن ئێن
