ئەحەدی نەژاد دەچێتە توركیا

ئەحەدی نەژاد دەچێتە توركیا
ئەمڕۆ دووشەم سەركۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی وڵاتانی كەمتر گەشەكردووە بەرەو توركیا بەرێ كەوت.

بەشداریكردن لە رێورەسمی كردنەوەی كۆنفرانس، دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دیدار لەگەڵ سەركۆماری توركیا چەند بەرنامەیەكی مەحموودی ئەحمەدی نەژادە لە سەردانە یەك رۆژییەكەیدا بۆ توركیا، ماڵپەڕی (بی بی سی) گواستییەوە.

چوارەمین كۆنفرانسی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی وڵاتانی كەمتر گەشەكردووە ئەمڕۆ 9 ئایار/مایۆ تا 13 ئەم مانگە بەمێوانداریی توركیا لە شاری ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێ.
Top