حكومه‌تى سویسرا سامانى قه‌زافی و موباره‌ك و زه‌ین عابدین بلۆك ده‌كات
به‌هۆى گومان كردن له شه‌رعیه‌تى ئه‌و سامانه‌ى كۆیان كردۆته‌وه و پێشێلكارى به‌رامبه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ حكومه‌تى سویسرا برِیارى دا به بلۆك كردنى سه‌روه‌ت و سامانى ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وڵاتانى عه‌ره‌بی.
ئهمرِۆ سێ شه‌ممه، \"لارس نوتشل\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سویسرا له كۆنفرانسێكى رِۆژنامهوانیدا رِایگهیاند: حكومه‌تى سویسرا برِیارى دا به بلۆك كردنى سه‌روه‌ت و سامانى ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكى وڵاتانى عه‌ره‌بی.
وتیشی: موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا 415 ملیۆن دۆلاری له بانكى سویسرا هه‌ڵگرتوه و گومان ده‌كرێت له یاسایی بونى ئه‌و سامانه.
له‌درێژه‌ى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسانى وڵاتانى عه‌ره‌بی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سویسرا وتیشی: حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشوى میسر خاوه‌نى 410 ملیۆن فرانكى سویسریه و زه‌ین عابدینى بن عه‌لی سه‌رۆكى پێشوى تونس خاوه‌نى 60ملیۆن فرانكه له بانكه‌كانى سویسرا كه ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تى سویسرا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز"
