بن لادن كوژرا
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ى لای خۆیان پارێزراوه و، هاوڵاتیانى ئه‌مه‌ریكیش خۆشحاڵى خۆیان به‌و هه‌واڵه رِاگه‌یاند.
\"باراك ئۆباما\"" له‌پێشكه‌ش كردنى وتارێكیدا له كۆشكى سپی رِاشیگه‌یاند: ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده له رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ى لاى خۆمان پارێزراوه.
ئۆباما ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه به‌هاوكارى حكومه‌تى پاكستانء، دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری هه‌واڵگرى ورد له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ى له پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازیدا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا توانیان ئوسامه بن لادن له باكورى ئیسلام ئابادى پایته‌ختى پاكستان بكوژن و به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت له‌و پرۆسه سه‌ربازیه‌دا.
به‌پێى هه‌واڵه‌كان ئوسامه بن لادن له رِۆژى چوارشه‌ممه‌وه كوژراوه به‌ڵام دواى ئه‌نجامدانى پشكنینى DNA دڵنیابون، هه‌واڵه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ء، پرۆسه‌كه‌ش ته‌نها 40 خوله‌كى خایاندوه.
له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان باراك ئۆباما به‌ڵێنى داب‌و به كوشتنى ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده.
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كشیدا وه‌ك خۆشی ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى بن لادن هه‌زاران هاوڵاتى له شارى واشنتۆن رِژانه سه‌رشه‌قام.
په‌یمانگاى ستراتفۆرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌واڵگری نزیك له ده‌زگاى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كرده‌وه: له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجامى داوه به‌هاوكارى ده‌زگاى هه‌واڵگیری پاكستان له‌ناوچه‌یه‌ك 56 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختى پاكستان دوره ئوسامه بن لادنیان له‌خانویه‌كدا كوشتوه كه ماوه‌ى پێنج ساڵه ئه‌و خانوه دروست كراوه و یه‌كێك بوه له حه‌شارگه‌كانى بن لادنء، ئۆپه‌رسیۆنه‌كه‌ش ته‌نها 40 خوله‌كى خایاندوه.
دانیشتوانى ناوچه‌كه ئاشكرایان كرد: له‌كاتى پرۆسه‌كه‌دا چه‌ندین هێلیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌دا سورِاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه ئوسامه بن لادن رِوبه‌رِوى هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆته‌وه و له‌ئاكامدا گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌رى كه‌وتوه و گیانى له‌ده‌ستداوه.
بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى ئوسامه بن لادن چه‌ندین جار له میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا و جیهان بڵاوبۆته‌وه به‌ڵام پاشان سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده ئه‌و هه‌واڵانه‌ى رِه‌ت كردۆته‌وه."
