قه‌زافی: كه‌س ناتوانێت له لیبیا ده‌رم بكات
موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا كه وڵاته‌كه‌ی تووشی شه‌ڕی ناوخۆیی بووه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه هیچ كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نابێت ئه‌و له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات و یان ناچاری بكات لیبیا جێ بهێڵێت.
قه‌زافی له لێدوانی تازه‌ی خۆیدا كه له ته‌له‌فزیۆنی حكوومه‌تی لیبیا بڵاو كرایه‌وه هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان و وتووێژ كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناتۆ راگه‌یاندووه.
وێده‌چێت قسه‌كانی قه‌زافی وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باسیان له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵاتێك كه ئاماده بێت مافی په‌نابه‌رێتی به قه‌زافی بدات.
هاوكات وته‌بێژی حكوومه‌تی لیبیا 4 رۆژی مۆڵه‌ت به نه‌یارانی قه‌زافی له شاری مسراته داوه كه چه‌كه‌كانیان دابنێن و بكه‌ونه به‌ر لێبورده‌یی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌كانی قه‌زافی كه ئێستا له شاری مسراته كشاونه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وروبه‌ری شاره‌كه مین رێژ بكه‌ن.
