ئۆباما: سووریا بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندەرانی هاوكاری لە ئێران وەردەگرێ
ئۆباما لە بەیاننامەی خۆیدا رەخنەی لە حكوومەتی سووریا گرت كە بۆ سەركوتكردنی خۆپێشانداەران هاوكاری لە ئێرانەی وەردەگرێ و گوتی، سووریا بیانیەكان بەهۆكار دەزانێ بۆ خۆپێشاندانەكان لە كاتێكدا وەك هاوپەیمانەكەی ئێران رێگەی توندوتیژ بەكاردێنێ، (بی بی سی) گواستیەوە.
لە بەیاننامەیەدا كە شەوی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، ئۆباما مامەڵەی حكوومەتی سووریا لە دژی خۆپێشاندەرانی سەركۆنە كردووە و داوای لە بەشار ئەسەدی سەركۆماری سووریا كردووە كە گوێ لە دەنگی خەڵكەكەی بگرێ.
ئەو بەیانامەیە دوای ئەو بڵاو بووەوە كە گرووپە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ بەگواستنەوە لە چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریا باس لە كوژرانی 80 خۆپێشاندەر لە شارە جیاوازەكانی سووریا لە دوێنێ هەینی كە ناسرابوو بە \"هەینی گەورە\"" دەكەن.
لە هەمان كاتدا بان كی موونی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی لەو بەیاننامەیەی باراك ئۆباما كرد.
دەگوترێ لەكاتی دەست پێكردنی خۆپێشاندانەكان لە سووریا تا ئێستە 240 كەس كوژراون و دوێنێ خوێناویترین رۆژی خۆپێشاندانەكان بووە.
-ئاكانيوز"
