خۆپیشاندانه‌كانی سوریا زیاتر له 70 كوژراوی لێكه‌وته‌وه
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی رابردوو (هه‌ینی 22ی نیسان/ ئه‌پریل) له سوریا، لانیكه‌م 75 كوژراوی لێكه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، زۆربه‌ی كوژراوه‌كانی رۆژی رابردوو له خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر و شاره‌كانی نزیك دیمه‌شق و حه‌مس و ئه‌زره‌ع بوون كه به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كاندا كردبوو.
خۆپیشاندانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی له سوریا ته‌نیا رۆژێك دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری نائاسایی ئه‌و وڵاته له پاش نزیكه‌ی نیو سه‌ده، روویدا و پێشتر به ناوی \""هه‌ینی گه‌وره\"" ناونرابوو.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن هێزه ئه‌منیه‌كان راسته‌وخۆ و به‌ره‌وڕوو به فیشه‌كی شه‌ڕ ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، به‌ڵام هه‌واڵنێریی فه‌رمیی سوریا ده‌ڵێت ئه‌م هێزانه ته‌نیا گازی فرمێسك رێژ و سه‌یاره‌ی ئاویان به‌كار هێناوه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له دژی حكوومه‌تی به‌عسی سوریا، له ماوه‌ی نزیك به 6 حه‌وتوودا، زیاتر له 220 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
-pna"
