یه‌كێتى ئه‌وروپا هێز رِهوانهى لیبیا ده‌كات
یه‌كێتى ئه‌ورپا برِیاردا به رِهوانهكردنى هێزێكى وشكانى بۆ لیبیا، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئۆپۆزسیۆنى لیبیاش پێشوازى له‌و برِیاره ده‌كات.
ئهمرِۆ پێنج شه‌ممه، رِۆژنامهكانى به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، یه‌كێتى ئه‌وروپا چاوهرِێى رِهزامهندى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات لهمهرِ ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ لیبیا به‌مه‌به‌ستى به‌رگرى كردن له هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها \"عه‌بدولحه‌فیز غهوقه\"" وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئینتیقالى ئۆپۆزسیۆنى لیبیا رِایگهیاند: پێشنیاری حكومه‌تى لیبیا رِهت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر وه‌ستاندنى شهرِ، له‌به‌رامبه‌ردا پشتگیرى ناردنى هێزى وشكانى وڵاتانى رِۆژئاوا ده‌كه‌ین بۆ لیبیا له‌پێناو پاراستنى هاوڵاتیان و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى حكومه‌تى لیبیا.
وتیشی: به‌هۆى چرِكردنهوهى هێرشه ئاسمانیه‌كانى ناتۆ بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا و بۆردومانكردنى ناوچه سه‌ربازیه‌كان، ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و به‌هێزبون هه‌نگاوده‌نێت.
حكومه‌تى لیبیا پێشنیارى كردبو به ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست و وهستنادنى شهرِ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا."
