قه‌زافی داواى هاوكارى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
گوڵان/س.م
وڵاتانى خۆرئاوا، رِه‌تى ده‌كه‌نه‌وه هێرشى وشكانى بكه‌نه سه‌ر حكومه‌تى لیبیاء، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ش داواى رِاگرتنى هێرشه‌كانى ناتۆ ده‌كات.
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه،\"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا، داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد، هێرشه‌كانى ناتۆ بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى رِابگرێت و كۆتایی به‌و بۆردومانه بهێنێت كه ناتۆ بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى ده‌ستى پێكردوه و بۆته هۆى بۆردومانكردنى شوێنه سه‌ربازى و مه‌ده‌نیه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه \""د‌یڤید كامیرۆن\"" سه‌رۆك وه‌زیرى به‌ریتانیا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ \""سكاى نیوز\""، به‌دورى زانى وڵاتانى رِۆژئاوا هێرشی وشكانى بكاته سه‌ر حكومه‌تى لیبیا.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا، وتیشی: به‌هه‌مو توانایه‌كمانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین رِێگرى له‌و دۆزه‌خه بكه‌ین \""به‌وته‌ى ناوبراو\"" كه حكومه‌تى لیبیا له شاری \""میسراته\"" و شاره‌كانى تر دروستى كردوه.
شایانى باسه، ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه خۆپیشاندان له وڵاتى لیبیا ده‌ستى پێكردوه و شه‌رِ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه، و وڵاتانى خۆرئاواش به‌مه‌به‌ستى پارێزگارى كردن له خۆپیشانده‌ران هێرشى سه‌ربازیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا ده‌ست پێكردوه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
