یه‌كێتى ئه‌وروپا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
گوڵان/س.م
به‌هۆى به‌رده‌وامیان له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یاندا، یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاى به‌سه‌ر 32 به‌رپرسی حكومه‌تى ئێران‌دا سه‌پاند.
گوشاره‌كان بۆ ده‌ستبه‌رداربونى ئێران له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و رِه‌چاوكردنى مافه‌كانى مرۆڤ به‌رده‌وامه و له‌دواین كۆبونه‌وه‌یدا یه‌كێتى ئه‌وروپا برِیارى دا به سزادانى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته.
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، \"ولیام هیگ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا رِایگه‌یاند: بارودۆخى مافی مرۆڤ له ئێران له‌مه‌ترسیدایه و زۆرترین پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به رِۆژنامه‌نوسان له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنى سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران.
سزاكانى یه‌كێتى ئه‌ورپا، بریتین له بلۆك كردنى سامانى ئه‌و به‌رپرسانه و قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت لێیان ده‌گرێته‌وه، به‌هۆى به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رِاپۆرتى ساڵانه‌یدا بڵاوى كردۆته‌وه ته‌نها له ساڵى 2010 له ئێران 312 كه‌س له سێداره دراون.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
