فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ئاماده‌ن بۆ ئاگربه‌ست
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ رِاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست و كۆتایی هێنان به شه‌رِ.
له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا\"سامى ئه‌بو زه‌هری\"" وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسی فه‌رمانرِه‌واى فه‌له‌ستین رِایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت شه‌رِ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كۆتایی پێبهێنین و ئارامى بۆ ناوچه‌كه بگێرِینه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئیسرائیل ئاماده‌یی تێدابێت.
حكومه‌تى فه‌له‌ستین بارى له‌ناكاوى رِاگه‌یاند به‌هۆى كوژرانى 19 فه‌له‌ستینى له‌ئه‌نجامى بۆردومانى ئیسرائیل.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ى نیشاندا بۆ رِاگرتنى شه‌رِ و به‌ستنى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فه‌له‌ستینیدا.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا، \""ئه‌یهود باراك\"" رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌كان هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئیسرائیل ئێمه ئاماده‌ین ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنین.
شایانى باسه دواى كۆتایی هاتنى ئاگربه‌ستى نێوانیان، شه‌رِ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردو لایه‌نى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیل ده‌ستى پێكرده‌وه‌ء، چه‌ندین كوژرا و بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه
"
