ئه‌ردۆگان نه‌خشه رِێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى لیبیا ئاشكرا ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا نه‌خشه رِێگایه‌كى پێشكه‌شی هه‌ردو لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیا كرد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان.
رِۆژى هه‌ینى، \"رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
نه‌خشه رِێگایه‌كمان پێشكه‌ش كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوخۆى لیبیا و كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه‌ی ئه‌و وڵاته‌ى گرتۆته‌وه.
به‌پێى ئه‌و نه‌خشه‌رِێگایه‌ى توریكا، داوا له حكومه‌تى لیبیا ده‌كات پاشه‌كشێ له‌و جێگایانه بكات كه‌له‌م دوایانه به‌هێز وه‌رى گرتۆته‌وه، و هه‌روه‌ها داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و وڵاته بكات.
له‌لای خۆیه‌وه \""خالید كه‌عیم\"" جێگری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى لیبیا پێشوازى له‌و نه‌خشه‌رِێگایه‌ى توركیا كرد و رِایگه‌یاند: توركیا به‌رِۆڵى خۆى هه‌ستا كه چاوه‌رِێى لێده‌كرا، به‌پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى ئیتاڵیا كه رِۆڵى نه‌رێی گێرا له بارودۆخه‌كه‌دا.
وتیشی: موعه‌مه‌ر قه‌زافی نایه‌وێت له‌پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت یان سه‌رۆكایه‌تى بمێنێته‌وه به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك رِه‌مزێك بۆ پاراستنى یه‌كپارچه‌یی لیبیا بمێنێته‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئۆپۆزسیۆنى لیبیا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاى رِه‌ت كرده‌وه به به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگانى ناوبرد، و رِه‌تیشیى كرده‌وه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه هه‌ڵوێستى فه‌رمى گه‌لى توركیا بێت به‌رامبه‌ر به لیبیا.
سه‌رچاوه/ pukmedia"
