حه‌ماس و ئیسرائیل ئاگربه‌ست رِادهگهێنێت
گوڵان/س.م
دواى كۆتایی هاتنى ماوه‌ى ئاگربه‌ستى نێوانیان و به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن بهرِێككهوتن بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه، حكومه‌تى فه‌له‌ستین برِیارى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسرائیل رِادهگهێنێت.
ئهمرِۆ هه‌ینى، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى ئاماده‌یی پارته‌كه‌ى نیشاندا بۆ گهرِانهوهى ئارامى و ئاسایش بۆ فه‌له‌ستین لهرِێگهى ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسرائیل‌دا.
ئاگربه‌ستى نێوان حكومه‌تى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل لهناوهرِاستى مانگى ئازارى رِابردو كۆتایی هات و دواى كۆتایی هاتنى ئاگربه‌سته‌كه توندوتیژى له‌نێوان هه‌ردولا رِویدا و گرژى كه‌وته نێوانیان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌له‌ستین بڵاوى كرده‌وه: وه‌ڵامى ئهرێیمان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌كان پێگه‌یشتوه بۆ به‌ستنى گربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیسرائیلداء، كۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیه‌ى ساڵانێكه له‌نێوانیاندا هه‌یه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى حكومه‌تى فه‌له‌ستین له‌كاتێكدایه شهرِ و پێكدادان له‌نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌رده‌وامى هه‌یه و فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل به‌رداوامن له بۆردومانكردنى ناوچه فه‌له‌ستین نشینه‌كان.
سه‌رچاوه/ بی بی سی
