نه‌ژاد: دوژمنانى ئێران چاره‌نوسیان له سه‌دام حوسێن باشتر نابێت
گوڵان/س.م
سه‌رۆكى ئێران، سه‌ركۆنه‌ى سیاسیه‌تى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلى كرد له‌ناوچه‌كه، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تى حكومه‌تى ئێران بكات چاره‌نوسی له‌سه‌رۆكى پێشوى عێراق باشتر نابێت.
پێنج شه‌ممه، له‌میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ شارى كرماشان و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیانى ئه‌و شاره‌دا، \"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
به‌وه‌رگرتنى پۆسى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن \""باراك ئۆباما\""وه، سیاسیه‌تى ئه‌و وڵاته له‌ناوچه‌كه‌دا هیچ گۆرِانكاریه‌كى به‌سه‌ر نه‌هاتوه، و ئه‌مه‌ریكا ناتوانێتى جارێكى تر سیاسه‌ته شكستهاتوه‌كانى له‌م ناوچه‌دا په‌یرِه‌و بكات.
نه‌ژاد، جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندى كلتور و پێشكه‌وتویی نه‌ترسی هاوڵاتیانى شارى كرماشان.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى ئێران رِاشیگه‌یاند: وڵاتانى رِۆژئاوا ته‌نها رِێگه‌ى ئاشته‌وایی و دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئێران له‌به‌رده‌مدایه‌ء، هه‌ركه‌سێك دوژمنایه‌تى ئێران بكات و دژى بوه‌ستێته‌وه چاره‌نوسی له \""سه‌دام حوسێن\""ـى سه‌رۆكى پێشوى عێراق باشتر نابێت."
