كورد نيگەرانییەكانی بان كى مۆن له‌ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك رەتدەكاتەوە

كورد نيگەرانییەكانی بان كى مۆن له‌ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك رەتدەكاتەوە
گوڵان/س.م

سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ شارى كه‌ركوك به‌ هه‌ڵه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و، داواى كشانه‌وه‌یان ده‌كات، و كوردیش رِه‌تى ده‌كاته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناوشارى كه‌ركودا هه‌بێت.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌، له‌رِاپۆرتێكیدا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى \"بان كى مۆن\""ـى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، نیگه‌رانى خۆى نیشاندا له‌ ناردنى زیاتر له‌ 5 هه‌زار هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ شارى كه‌ركوك و به‌هه‌ڵه‌ ناوى برد.

هه‌ر له‌رِاپۆرته‌كه‌ى سكرتێى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هاتوه‌: رِه‌وشى ناوچه‌ ناكۆكى له‌سه‌ره‌كان (كه‌ركوك و دیاله‌ و نه‌ینه‌وا) مایه‌ى نیگه‌رانیه‌ و پێویسته‌ هێزێكى هاوبه‌شیان بۆ دابین بكرێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ \""جه‌بار یاوه‌ر\"" وته‌بێژى هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لێدوانێكدا، رِه‌تى كرده‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناوشارى كه‌ركوكدا هه‌بێت رِاشیگه‌یاند:
بونى پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ به‌پێى رِێككه‌وتنى نێوان هه‌رسێ لایه‌نى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و سوپاى عێراق بوه‌.

شایانى باسه‌ رِۆژى 25ـى مانگى رِابردو هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى 5000 كه‌سی رِه‌وانه‌ى شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى كرا به‌هۆى بونى هه‌رِه‌شه‌ له‌سه‌ر كورده‌كانى ئه‌و شاره‌.


سه‌رچاوه‌/ئاكانیوز"
Top