حكومه‌تى لیبیا ئاماده‌یه بۆ دانوستان به‌مه‌رجى مانه‌وه‌ى قه‌زافی له پۆسته‌كه‌یدا
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، حكومه‌تى لیبیا ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، به‌ڵام به‌مه‌رجى ده‌ستبه‌ردارنه‌بونى قه‌زافی له پۆسته‌كه‌ى.
دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى لیبیا داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌یان كرد دانوستان ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رِێگه‌چاره‌یه‌ك، له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى لیبیا رِه‌زامه‌ندى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا، \"مو‌سا ئیبراهیم\"" وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى لیبیا رِاشیگه‌یاند:
حكومه‌تى لیبیا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاكسازى له وڵات‌دا، به‌ڵام گه‌لى لیبی خۆیان برِیار ده‌ده‌ن كه \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه یان نا، و یاخود سیسته‌می ئێستا هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه یان سیسته‌مێكى نوێ.
مو‌سا ئیبراهیم، گوتیشی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان، و فه‌راهه‌مكردنى دیموكراتیه‌ت و شه‌فافیه‌تى و ئازادى رِاگه‌یاندنى زیاتر له لیبیادا.
وته‌بێژى حكومه‌تى لیبیا رِه‌تى كرده‌وه هیچ چاره‌سه‌رێك قوبڵ بكات كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بێت و داواى كرد كێشه‌كان له‌ناوخۆى لیبیا چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردارى بونى قه‌زافی له پۆسته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه/بی بی سی ، رِۆیته‌رز"
