وڵاتانى كه‌نداو هۆشدارى ده‌ده‌نه ئێران
دوێنىَ یه‌ك شه‌ممه، وڵاتانى كه‌نداو نیگه‌رانى خۆیان نیشاندا له ده‌ستێوه‌ردانى حكومه‌تى ئێران له‌كاروبارى ناوخۆی وڵاتانى كه‌نداودا، و داویان كرد ده‌ستبه‌رداری سیاسیه‌تى ده‌ستێوه‌ردان بێت.
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى هاوكارى وڵاتانى كه‌نداو له وڵاتى سعودیه، و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان دایه حكومه‌تى ئێران له ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى به‌حره‌ین.
به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان كه‌له‌لایه‌ن زۆرینه شیعه مه‌زهه‌به‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، حكومه‌تى سعودیه و ئیمارات له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى به‌حره‌ین هێزێكى سه‌ربازى رِه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته كرد به‌مه‌به‌ستى به‌رگرى كردن له حكومه‌تى به‌حره‌ین.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى ئێران داواى له هێزه‌كانى سعودیه و ئیمارات كرد ده‌ستبه‌جێ له به‌حره‌ین بكشێنه‌وه و ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى ئه‌و وڵاته وه‌رنه‌ده‌ن.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى هاوكارى وڵاتانى كه‌نداودا هاتوه: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى سعودیه هێزه‌كانى له به‌حره‌ین بكێشێته‌وه، له‌پێناو پاراستنى ئارامى ناوچه‌كه و پێشێلنه‌كردنى برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
هه‌روه‌ها وڵاتانى كه‌نداو حكومه‌تى ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ به‌رپاكردنى شه‌رِى تایفی، و جه‌ختیشى له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئارامى و ئاشتى سه‌رجه‌م وڵاتانى كه‌نداو كرده‌وه.
سه‌رچاوه/جه‌زیره
