به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى نوێى حكومه‌تى دیارى كرد
سه‌رۆكى سوریا حكومه‌تى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌زیرى كشتو‌كاڵى پێشوى رِاسپارد به پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێ.
ئاژانسی هه‌واڵى سورى بڵاویان كرده‌وه، \"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆكى سوریا دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى پێشوى سوریا، له‌هه‌وڵى پێكهێًنانى حكومه‌تێكى نوێیه به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌و شه‌پۆله نارِه‌زاییه‌ى ماوه‌یه‌كه وڵاته‌كه‌ى گرتۆته‌وه.
\""عادل سه‌فه‌ر\"" وه‌زیری پێشوى كشتوكاڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى سوریاوه رِاسپێردراوه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى سوریا.
عادل سه‌فه‌ر له‌ساڵى 1953 له شارى دیمه‌شق له‌دایك بوه و خاوه‌نى برِوانامه‌ى دكتۆرایه له كشتوكاڵدا.
شایانى باسه به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان، به‌شار ئه‌سه‌د حكومه‌تى سوریاى هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه \""محمد ناجى عه‌ترى\"" له‌ساڵى 2003 سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد.
سه‌رچاوه/ئه‌لعه‌ره‌بیه ، بی بی سی"
