خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی سوریا 10 كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه
دوێنێ كه به هه‌ینی شه‌هیده‌كانه‌وه ناونرا، هه‌زاران كه‌س له شاره جیاجیاكانی سوریا بۆ پشتگیری كردن له خۆپیشاندانه‌كانی ده‌رعاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ولاَته له دوای نوێژی هه‌ینی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای چاكسازی و ئازادیان كرد.
له‌وه‌ته‌ی رۆژی 8 ی ئازاره‌وه شاری ده‌رعا بۆته سه‌رچاوه‌ی نارِه‌زاییه‌كانی گه‌لی سوریا‌و به‌پێی دوا ئاماری رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیش ژماره‌ی قوربانییه‌كان ته‌نیا كوژراوه‌كان گه‌یشتۆته 130 كه‌س.
دوێنێ بۆ جارێكی دیكه دوای ته‌واو بوونی نوێژی هه‌ینی خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی دیمه‌شقی پایته‌خت و دۆماو نه‌سمین و ده‌رعاو قامیشلۆ و عامودا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ئازادیان له ده‌سه‌لاَتی سوری ده‌كرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی لێژنه‌ی كوردی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ره‌دیف مسته‌فا رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو خه‌ڵكی قامیشلۆ بۆ یه‌كه‌م جار له وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی نارِه‌زاییه‌كانی ده‌رعا له 8 ی ئازاره‌وه ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری كردووه‌و داوای ئازادی ده‌كه‌ن له حكومه‌تی سوری، گوتیشی له‌و خۆپیشاندانانه‌ی قامیشلۆ پارته كوردییه‌كان به‌شداریان نه‌كردووه.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی قامیشلۆ و عامودا كه دوو شاری كوردین له سوریا دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی حكومه‌تی سوریا دێت كه رایگه‌یاند نیازی وایه چاو به بارودۆخی 300 هه‌زار كورد بخشێنێته‌وه كه ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه له ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ولاَته بێبه‌ش كراون.
له‌لای خۆشیانه‌وه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و شاهیده‌كان رایده‌گه‌یه‌نن ژماره‌ی قوربانییه‌كانی دوێنێ هه‌ینی له ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی سوریا گه‌یشتۆته 10 كوژارو و ده‌یان برینداری دیكه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌وی رابردووه‌وه‌و به‌وردی چاودێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له دووره‌وه‌ش قه‌ناسیان داناوه بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك كه خه‌ڵك بیه‌وێ ئه‌نجامی بدات.
