به‌شار ئه‌سه‌د هۆشدارى ده‌داته خۆپیشانده‌ران
سه‌رۆكى سوریا هۆشدارى ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌رِى تایفه‌گه‌رى له‌وڵاته‌كه‌یدا، و خۆپیشاندانه‌كان به پلانێكى دارِێژراو دژى وڵاته‌كه‌ى ناوزه‌ند ده‌كات.
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دواى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه \"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆك كۆمارى سوریا له‌به‌ره‌ده‌م ئاپۆراى لایه‌نگرانیدا رِایگه‌یاند:
هیچ كاتێك دوو دڵ نه‌بوین له به‌رگرى كردن له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان، و هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت جه‌نگ بسه‌پێنن به‌سه‌رماندا پێشوازى لێده‌كه‌ین.
وتیشی: چه‌ندین برِیارى گرنگمان ده‌ركردوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵات‌دا، و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانمان زیادكردوه.
ئه‌سه‌د، خۆپیشاندانه‌كانى به پلان ناوزه‌ندكرد دژى وڵاته‌كه‌ى و داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد دژى هه‌مو جۆره پلانێك بوه‌ستنه‌وه، و وتی:
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌رجۆره پلانێك دژى سوریا ئه‌ركێكى نیشتیمانى و شه‌رعی و رِه‌وشتیه.
ده‌رباره‌ى داواكارى خۆپیشانده‌ران، سه‌رۆكى سوریا رِاشیگه‌یاند: له‌ساڵى 2005ـه‌وه چاكسازیمان رِاگه‌یاندوه به‌ڵام كاره‌كان به‌هێواشی به‌رِێوه‌ده‌چێت، و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان چاكسازى نه‌بوایه له‌ساڵى 2005 ئه‌و چاكسازیه‌مان رِانه‌ده‌گه‌یاند.
جێی ئاماژه بۆكردنه، چه‌ند رِۆژێكه خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى سوریا ده‌ستى پێكردوه و به‌هۆى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپیشانده‌ران كوژرا و بریندار بون.
سه‌رچاوه/ سی ئێن ئێن"
