به‌شار ئه‌سه‌د بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران پشت به سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌به‌ستێ
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له سوریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن شاهێد عه‌یانه‌كان چه‌ند كه‌سێكیان بینیوه هاتوونه‌ته ناو شاری ده‌رعا كه به‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌و ولاَتی سوریا ناچن به‌ڵكو پاشان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌سانێك بوونه له رێزی سوپای شۆرشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ركی سه‌ربازی به‌جێده‌هێنن و له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه پشتیان پێده‌به‌سترێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له سه‌ر زاری هاولاَتیان و دانیشتووانی شاری ده‌رعا رایانگه‌یاند كه‌سانێكی ده‌مامكدراو كه بۆیه‌كه‌م جاره ده‌بینرێن هاتوونه‌ته شاره‌كه‌و هه‌موو رێوشوێنێكیان له به‌رده‌ستدایه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی ششاره‌كه‌و ده‌ستگیركردنیان. شاهێد عه‌یانه‌كان دووپاتیان كردۆته‌وه زانیاریان له به‌رده‌ستدایه كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هاولاَتیانی خۆپیشانده‌ر په‌نای بردۆته‌وه به‌ر حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه پێنج هه‌زار چه‌كداری ره‌وانه‌ی سوریا كردووه‌و به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای سوریاش روویان له شاری ده‌رعا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوریا په‌نای بۆ ئێران نه‌بردایه تووشی هه‌مان سیناریۆی حكومه‌ت و سه‌رۆكه رووخاوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بوویه‌وه.
جێی باسه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاولاَتیانی شاری ده‌رعا بۆ ده‌ربرِینی نارِه‌زاییه‌كانیان خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌لاَم له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی سوریا به توندی رووبه‌رِووی خۆپیشیانده‌ران بۆته‌وه‌و له‌و میانه‌یه‌شدا زیاتر له 50 كه‌س له‌و شاره كوژراون و چه‌ندیتریش بریندار‌و بێسه‌رو شوێن بوونه.
هه‌ر دوێنێ له شاری لازیقیه پێكدادانێك له نێوان خۆپیشاده‌ران و پیاوانی ئه‌منی ئه‌و شاره روویداو به‌هۆیه‌وه زیاتر له دوو كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، له‌لای خۆشییه‌وه هه‌ر یه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكاو یه‌كێتی ئه‌ورِوپاو حكومه‌تی توركیا هۆشداریان دایه ئه‌سه‌د له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و به‌كارهێنانی توند‌و تێژی له‌به‌رامبه‌ریاندا
