نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كات له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران هێز به‌كارنه‌هێنێ
دوێنێ دوای ته‌واو بوونی نوێژی هه‌ینی هاولاَتیانی سوری جارێكی دیكه بۆ رۆژی سێیه‌م له سه‌ر یه‌ك له چه‌ند پارێزگایه‌كی ئه‌و ولاَته رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان پشتگیری خۆیان بۆ قوربانییه‌كانی شاری ده‌رعا دووپاتكرده‌وه كه چه‌ند رۆێك له مه‌وبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا چه‌ند هاولاَتییه‌كان كوشت و پاشانیش له میانی به‌خاكسپاردنیان جارێكی دیكه به ته‌قه په‌لاماری جه‌ماوه‌ر دراو 15 كه‌سی دیكه بوونه قوربانی.
له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆن به توندی ئیدانه‌ی ره‌فتاری نا مرۆڤانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی سوریای كردوو داوای له به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته‌ش كرد له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران هێز به‌كار نه‌هێنن.
\\
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بان كی مۆن وێرِای ئیدانه‌كردن داواشی له سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له كاتی رووبه‌رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی هاولاَتیانی خۆپیشانده‌ر دان به‌خۆ دابگرن و په‌لاماری خۆپیشانده‌ران نه‌درێت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیش له سوریا رایده‌گه‌یه‌نن ته‌نیا دوێنێ له میانی په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران له شاری ده‌رعا زیاتر له 80 قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن تا ئێستا زیاتر له 350 كه‌س بوو كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه‌و سه‌دان كه‌سیش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركراون.
پێشتریش رۆژی پێنجشه‌ممه حكومه‌تی سوریا به فه‌رمی برِیاریدا ده‌ست به ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كات له ولاَته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئازادی و پێكهێنانی پارتی سیاسی و به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چه‌ند پرۆسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به ژیانی ساده‌ی هاولاَتیانه‌وه هه‌یه.
