سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ ده‌ستبه‌رداربون له پۆسته‌كه‌ى
سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ ده‌ستبه‌رداربون له پۆسته‌كه‌ى به‌و مه‌رجه‌ى كه‌سێكى شیاو پۆسته‌كه‌ى وه‌ربگرێت
ئه‌مرِۆ هه‌ینى له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتارێكیدا له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانى پارته‌كه‌یدا، سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ ده‌ستبه‌رداربون له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى یه‌مه‌ن كه ماوه‌ى زیاتر له 30 ساڵه له‌و پۆسته‌دایه.
\"عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح\"" سه‌رۆكى یه‌مه‌ن رِایگه‌یاند:
بۆ رِێگرتن له رِشتنى خوێنى هاوڵاتیانى یه‌مه‌نى ئاماده‌م به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌م ببم.
سه‌رۆكى یه‌مه‌ن وتیشی: ئاماده‌م سازش له‌سه‌ر زۆرشت بكه‌م له‌پێناوى خوێنى هاوڵاتیانى یه‌مه‌نى و پاراستنى ئاشتى له‌وڵاتدا.
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن له‌كاتێكدایه ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه خۆپیشاندان له‌و وڵاته به‌رده‌وامى هه‌یه و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستبه‌رداربونى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌ى و له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵات‌دا.
سه‌رچاوه/رِۆیته‌رز"
