شیرین عیبادی: هه‌لومه‌رجی ئێران وه‌ك ئاگری ژێر خۆڵه‌مێشه
شیرین عیبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به رۆژنامه‌ی \"وێستفاڵن بلات\""ی وتووه هه‌لومه‌رجی ئێران وه‌ك ئاگرێكی ژێر خۆڵه‌مێش وایه و هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ری بڵێسه سه‌ندنی هه‌یه.
عیبادی كه سه‌رۆكی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤه پێیوایه، ده‌وڵه‌تی ئێران لایه‌نگرانی خۆی به هۆی كێشه ئابووریه‌كان له‌ده‌ست ده‌چێت و په‌نا ده‌باته به‌ر توندوتیژیی زیاتر.
عیبادی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زاییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئێران له ساڵی 2009 ده‌ڵێت كه‌مترین ئازادیی سیاسیی خه‌ڵی ئێران، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لێیان زه‌وت كراوه.
براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له به‌شێكی دیكه‌دا داوا له خه‌ڵكی میسر و تونس ده‌كات بایه‌خی زیاتر به مافی مرۆڤ و دیموكراسی بده‌ن و نه‌هێڵن وڵاته‌كه‌یان له دیكتاتۆریهتێكهوه بكه‌وێته ده‌ستی دیكتاتۆریهتێكیتر.
عیبادی به باسكردن له شۆڕشی ساڵی 1979ی گه‌لانی ئێران ده‌ڵێت \""ئه‌وكات ئێمه پێمانوابوو هه‌ر ئه‌وه‌ی كه شا بڕوات به‌سه.\""
-PNA"
