هێرشه‌كان بۆسه‌ر لیبیا به‌رده‌وامه و قه‌زافی رِه‌تى ده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ببێت
گوڵان/س.م
هێرشه‌كان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا به‌رده‌وامه و قه‌زافی رِه‌تى ده‌كاته‌وه ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كاته‌وه.
بۆ رِۆژى چواره‌م بۆردمانى وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا به‌رده‌وامى هه‌یه له‌شارى ته‌رابلوسی پایته‌ختى ئه‌و ولاته و چه‌ندین ئامانجى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته‌یان پێكاوه، به‌ڵام تائێستا شوێنى بۆردومانه‌كان و ژماره‌ى زیانه‌كان نه‌زانراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى لیبیا به‌سه‌ركردایه‌تى موعه‌مه‌ر قه‌زافی هێرشه‌كانى بۆسه‌ر هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى (مه‌سراته) و (زه‌نتان) چرِ كردۆته‌وه و به‌رده‌وامه له رِاوه‌دونان و تۆپباران كردنى خۆپیشانده‌ران.
له‌وته‌یه‌كیدا كه كه‌ناڵى لیبی په‌خشى كرد،\"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\""سه‌رۆكى لیبیا به‌ڵێنى دا به‌تێكشكاندنى هێزى هاوپه‌یمانان كه له‌ئێستادا به‌رده‌وامن له‌بۆردمان كردنى بنكه سه‌ربازیه‌كانى حكومه‌تى لیبیا، و هێرشه‌كان بۆسه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى به پێچه‌وانه‌ى په‌یمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناوبرد.
قه‌زافی، وتیشی: خۆپیشاندان له زۆرینه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئاسیا هه‌یه، و سه‌رجه‌م گه‌لانى جیهان پشتگیری گه‌لى لیبی ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له موعه‌مه‌ر قه‌زافی كرد ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى لیبیا ببێت و نه‌بێته هۆى كوشتنى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته له‌پێناوى پۆسته‌كه‌یدا.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
