ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هۆشدارى ده‌ده‌نه لیبیا
هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌جیا هۆشدارى ده‌ده‌نه سه‌رۆكى لیبیا له به‌رده‌وامبونى له به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى.
له‌لێدوانێكیدا \"هیلارى كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاند:
گه‌لى لیبیا داواى هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیارى سه‌پاندنى سزاى دژه فرِینى به‌سه‌ر حكومه‌تى لیبیادا سه‌پاند، به‌ڵام هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتیان به‌رده‌وامه هه‌رچه‌نده حكومه‌تى لیبیا برِیارى وه‌ستاندنى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ده‌ركرد.
كلینتۆن وتیشی: موعه‌مه‌ر قه‌زافی هیچ رِێگایهكى تر‌ى له‌به‌رده‌مان نه‌هێشتوه بۆیه په‌نامان بۆ ده‌ركردنى برِیارى دژه فرِین برد، و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌هه‌وڵى تاوتوێ كردنى رِێگهچارهین بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ى لوبنان.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه وڵاته‌كه‌ى خاوه‌نى چواره‌مین زلهێزى جیهانه، پابه‌ندبونى وڵاته‌كه‌ى به برِیارهكهى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دهربرِی.
\""د‌یڤید كامیرۆن\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا رِاشیگهیاند:
موعه‌مه‌ر قه‌زافی لهرِابردودا هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى نه‌كردوه بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێته بیانویه‌كى یاسایی بۆ به‌كارهێنانى رِێگهى تر دژى حكومه‌تى لیبیا.
وتیشی: قه‌زافی دیكتاتۆره، و ناكرێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر توندوتیژیه‌كانى دژى هاوڵاتیان، له‌كاتێكدا رِهنگه ته‌نها به رِێگهى سه‌ربازى حكومه‌تى لیبیا ناچاربكرێت به ده‌ستبه‌رداربون له توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران.
شایانى باسه رِۆژى هه‌ینى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیارى دا بهسهپاندنى سزاى دژه فرِین به‌سه‌ر حكومه‌تى لیبیادا و له‌كاتى پێویستدا هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه/ بی بی سی
"
