خۆپیشاندانه‌كانى سوریا توندوتیژى لێده‌كه‌وێته‌وه، و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن
دوێنىَ هه‌ینى له وڵاتى سوریا خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه رِوبه‌رِوى توندوتیژى بونه‌وه، و له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ى به‌كارهێنانى توندوتیژیان كرد دژى هاوڵاتیانى سوری.
\"تۆمى ڤیتۆر\"" وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ئیدانه‌ى ئه‌و توندوتیژیانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تى سوریا به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان به‌كارى ده‌هێنن، و پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه ده‌ستیان هه‌یه له به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى سوری.
له‌لای خۆیه‌وه سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ى توندوتیژیه‌كانى حكومه‌تى سوریاى كرد به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانء، رِاشیگه‌یاند:
به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى له سوریا هه‌رگیز جێگاى قایل بون نییه و پێویسته حكومه‌تى سوریا پابه‌ندى سه‌رجه‌م رِێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به مافی مرۆڤ بێت.
\""بان كى مۆن\"" سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، داواشى له حكومه‌تى سوریا كرد ئازادى بۆ خۆپیشانده‌ران فه‌راهه‌م بكاتء، توندوتیژى دژیان به‌كارنه‌هێنێت.
سه‌رچاوه/ رۆیته‌رز"
