هێرشی سه‌ربازى بۆسه‌ر لیبیا ده‌ستى پێكرد
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى دژه فرِینى به‌سه‌ر حكومه‌تى لیبیادا سه‌پاند، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانى بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا ئه‌نجامدا.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرِۆ هێزه‌كانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌پێچه‌وانه‌ى برِیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستى كرد به تۆپباران كردنى دانیشتوانى شارى \"بنغازى\"" و برِیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پێشێلكرد.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه له‌لێدوانێكیدا، \""نیكۆلا ساركۆزى\"" سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رِایگه‌یاند:
هێرشی ئاسمانى دژى حكومه‌ته‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ستى پێكرد به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له به‌كارهێنانى ئاسمانى لیبیا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه دژى خۆپیشانده‌ران.
فرِۆكه‌یه‌كى جه‌نگى فه‌ره‌نسی یه‌كه‌م ئامانجى لیبیاى پێكا و هێرشه ئاسمانیه‌كان ده‌ستى پێكرد بۆ سه‌ر بنكه سه‌رازیه‌كانى حكومه‌تى لیبیا.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز ، سی ئێن ئێن"
