برِیارى دژه فرِین به‌سه‌ر لیبیا سه‌پێندرا و فه‌ره‌نسا به‌ڵێنى هێرش كردنه سه‌ر لیبیا ده‌دات
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى برِیارى دژه فرِینى به‌سه‌ر حكومه‌تى لیبیا سه‌پاند، و برِیارى دا له كاتى پێویستدا هێزى سه‌ربازى دژى حكومه‌تى لیبیا به‌كاربهێنرێت.
له‌دانیشتنى تایبه‌ت به بارودۆخى لیبیا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌كارهێنانى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى لیبیاوه قه‌ده‌غه كرد وه‌ك به‌رپه‌چدانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانى هێز دژى هاوڵاتیانى لیبی.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ئاشكرایی كرد: له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتودا هێرشى سه‌ربازى ده‌كرێته سه‌ر لیبیا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ تۆپبارانكردنى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه كه \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"".
\""فرانسوا باروان\"" وته‌بێژى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ژدارى كردنى حكومه‌ته‌كه‌ى كرد له هێرش كردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
دواى سه‌پاندنى برِیارى به‌كارنه‌هێنانى ئاسمانى لیبیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه، حكومه‌تى لیبیا به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و برِیاره، له‌میانه‌ى تۆپبارانكردنى خۆپیشانده‌رانى لیبی 4 كه‌س كوژران و زیاتر له 70 كه‌س برینداربون.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز
"
